کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگیری لە دانانی ناوی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە ئێران

21:42 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی لە شاری مەریوان لە دانانی ناوی دڵخوازی هاووڵاتییان کە زۆربەیان ناوی کوردین، خۆ دەبوێرێت.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ادارەی ثبت احوال) ناوی هەڵبژێردراوی بنەماڵەکان بۆ منداڵان کە بە زمانی کوردی بێت، رەت دەکاتەوە و لە دانی ناسنامە بەو ناوە کوردییەکانە خۆ دەبوێرێت.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی \'\'نێ\'\' سەربە شاری مەریوان بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لەسەر پێداگری و پێشگیری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی، چەندین منداڵ ناسنامەیان بۆ دەرنەهاتووە.
ئەمە لە کاتێک دایە بەپێچەوانەی ویستی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی، رێژەی ناونان بە زمانی کوردی لە نێو هاووڵاتییان و پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا زیادی کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هاووڵاتییان کاتێک سەردانی ئەو ئیدارەیە دەکەن، بەرەوڕووی لیستەکەیەک دەبنەوە کە لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە ئامادە کراوە و زۆربەی ناوی زمانی عەرەبیی لەخۆ گرتووە و هاووڵاتییان ناچار دەکرێن لەو لیستەیە کەڵک وەربگرن.
پێشگیری و هەوڵەکان رێژیم لەمەڕ دانەنرانی ناوی کوردی لەسەر منداڵانی کورد، بێ ئەنجام بووە و لەم چەند ساڵەی دواییدا، دانانی ناوە کوردییەکان زیادبوونی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.