کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگیریی رێژیم لە بەڕێوەچوونی پرسە و سەرخۆشیی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

19:21 - 5 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران پێشیان لە بەڕێوەچوونی سەرەخۆشی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەردەشت گرت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە مزگەوەتی گوندی بناوێ پێشیان لە بەڕێوەچوونی پرسە و سەرەخۆشی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی محەممەد ئەمین عەبدووڵلاهی گرت.
دانیشتوانی گوندی بناوێی سەربە ناوچەی سەردەشت پاش کۆچی دوایی محەممەد ئەمین عەبدوڵلاهی لە مزگەوتی ئەو گوندە کۆڕی پرسە و سەرخۆشیان بۆ بەڕێوەبرد کە لەگەڵ پێشوازیی بەرینی خەڵکی ئەو ناوچەیە بەرەوڕوو بۆوە.
هێزەکانی رێژیم پاش ئاگادار بوونیان لە پرسەی ئەو پێشمەرگەیەی حیزبی دێموکرات، بە بەڕێوبەرانی ئەو کۆرەیان راگەیاند کە چیدیکە نابێ درێژە بەو پرسەیە لە مزگەوتدا نەدەن.
محەممەد ئەمین عەبدوڵلاهی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٣٣٨ لە ئاوایی بناوێ سەربە ناوچەی سەردەشت چاوی بە ژیان هەڵێنا و رۆژی چوارشەممە ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا لە شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.