کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی یەكیەتیی پیشەیی مامۆستایان بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد حەسەنخاڵی

18:15 - 29 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: یەكیەتیی پیشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا حەسەنخاڵی، پەیامێكی هاودەردیی بڵاو كردەوە.

نوسخەیەك لەو پەیامە بە ماڵپەڕی \'\'كوردستان میدیا\'\' گەیشتووە که دەقەكەی بەم چەشنەیە:

مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویست

بە داخەوە رادەگەیەنین كە مامۆستا ئەحمەد حەسەنخاڵی مامۆستای قوتابخانە و كەسایەتیی ناوداری شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد و لە تەختە رەشە و قوتابییان و قوتابخانە ماڵئاوایی كرد.

مامۆستا ئەحمەد هەر چەند لە بنەماڵەیەكی ناو بەدەرەوەی مەهاباد بوو بەڵام ئەوەی قورسایی دەدا بە كاك ئەحمەد نیشتمانپەروەری و خەڵك خۆشەویستی و گەلدۆستی بوو. ئێمە وەك یەكیەتیی پیشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی كاك ئەحمەد و بەتایبەت گەورەی بنەماڵەیان دایە زەینب شەرەفكەندی و منداڵەكانی دەردەبڕین و خومان بە هاوخەمیان دەزانین و سەرەخۆشی لە مامۆستایان و قوتابییانی شاری مەهاباد دەكەین.

یەكیەتیی پیشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٣ كوردی