
کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی شار لە جوانڕۆ، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە "جوانڕۆ" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگە، وەفا و بەڵێنیی خۆمان لەگەڵ ڕێبازی حیزب و شەهیدان و خاکی پیرۆزی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە تا دوادڵۆپی خوێنمان بەرگری لە خاک و ئاڵا و دەسکەوتەکانی نەتەوەکەمان بکەین و وەفاداری ڕێگای پێشەوا و شەهیدانی کوردستان بین.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
سەرکەوێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێ ڕاسان
سڵاو لە گۆڕی پاکی شەهیدان