کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی کۆمەڵی کوردە یارسانییەکانی ئەمریکا بە بۆنەی کۆچی دوایی فەلەکەدین کاکەیی

17:19 - 13 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: بەشێک لە کۆمەڵی کوردە یارسانییەکانی ولاتی ئەمریکا پەیامێکیان بە بۆنەی کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری گەلەکەمان فەلەکەدین کاکەیی بڵاو کردەوە.

نوسخەیەک لەو پەیامە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە.

دەقی پەیامەکە:
ئا سەید فەلەکەدین کاکەیی، یەکیک له هەره به ناو بانگترین کەسایەتیه رامیار و نوسەر و رۆشنبیرانی گەلی کورد له هەر چوارپارچەی کوردستان بوو، ژیانی ئەم کەسایەتیه پڕه له هەوراز و نشیویکی بەرچاو، ئەو لەتەمەنی گەنجایەتیدا چووەته ناو قوناخی خەبات و تیکۆشان بۆوه دیهێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد، بەره بەره لەم ژیانەدا به پیێ هەلومەرجی سیاسی و ئەمنیەتیدا گەیشته ئەو قەناعەته که خۆی له ناوی پارتی دێموکراتی کوردستان لەبەشی عێراقدا بێهاوینێتەوه و له ئاکامدا لەم ڕێگاوه درێژه به خەباتی سیاسی و رۆشنبیری خۆێ بدا، نابراو له تەمەنی سیاسی خۆێدا لەناو پارتی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی خەبات و ژیانێکی پڕ لەباوەڕ تووانی خۆێ له نێو پله و مەسئوولیه تهای جۆرواجور تەنانەت لەسەفی ڕێبەرایەتی خۆی نیشان بدا.

هەر بۆیه لەکاتی ئازادبوونی کوردستان له ساڵێ ١٩٩١ بەم لاوه به هۆی کارامەیی و کەسایەتی سیاسی خۆی نزیک به ١٨ ساڵ وەکوو ئەندامی پارلمان و وەزیری فەرهەنگ و رۆشنبیری بەگەلی کورد خزمەتی کردووه، به دوای ئەمەشدا رانەوستا و له درێژەی کاریدا دەستی دا بە لێکۆلێنەوه لەبواری کاری کولتووری له ناوچه جیاوازەکان به تایبەتی له بەشەکانی کوردستان.

کاک فەلەکەدین کاکەیی، لەو ماوەیەدا تووانی دەیان نووسراوه و کتێب لەبواری فەرهەنگ و ئەو مەسلەک و ئایینانه بداتە دەرەوه کەله ناوچەی کوردستان سەریان هەڵداوه و یان په روەرده بوونه! وەکوو نموونه چەندین پەرتووک له بارەی ئایینی زەرتوشت، ئەلەوی،یارسان (کاکەیی)، شەبه ک، ئیزیدی و...هتد .ئه م کەسایەتیه بەناوبانگه لەو بڕوایەدا بو کوله ڕێگەی کاری فەرهەنگیەوه دەتوانین دەموو چاوی نەتەوەی کورد به هەموو دونیا بناسێنین، هه ر بۆیه لەم بوارەدا کۆڵی نەدا و هەتا دوا هەناسەی زووان و قەلەمەکەی لەکاردا بوو.

ئا سەید فەلەکەدین کاکەیی نەتەنیا یەکیک لەبیرمەندان ئایین یارسان واته بەناو کاکەیی له کوردستانی باشوور بوو، بەڵکو ئەو کەسێکی له پیران و گەورەکانی ئایینی کاکەیی بوو، هەر بەم بۆنەوه کاک فەلەکەدین به پێی باوەڕی بناخەی ئایینی یارسان کە دەڵێ \' یاری (یارسان) چوار چیوەن باوەڕی وەجا: ڕاستی و پاکی، نیستی و ڕدا که له م ڕاستەشدا زەرتوشت دەڵی : \'کردار نیک، پندار نیک، گوفتار نیک\' بۆیه نابراو به کردەوه وەکوو پیرێکی دانا و تووانا له عەمەلدا له خۆنیشانی‌دا کوردێکی نشتمان پەروەر، پاک، راستگۆ، ئاشتیخواز و...بوو و هەروەها دەی هەویست له ڕێگای برایەتی و ئاشتی خوازی و کاری فەرهەنگی ئایینه کۆنه کوردیەکەی ناوچەی کوردستان واته کاکەیی (یارسان) به دەوروبەرانی بناسرێ! بەڵام بەداخەوه ئەم زانا و بلیمەته له ناو ڕوژهەڵات و کوردستان بەتایبەتی، مه رگ پێی مه جال نەدا و بەپێی باوەڕی ئایینی کاکەییەکان (یارسان) بۆ کاتێکی دیکە لەگەل و نیشتمانی کوردستان ماڵ ئاوایی کرد.

هەر بۆیه له دەس چوونی کاک فەلەکەدین بۆ گەلی کورد به گشتی و بۆ پێڕەوانی ئایین کاکەیی (یارسان ) بەتایبەتی خەسارێکی گەورە و دڵتەزێن بوو، هەرچەن لەلایەکی دیکەوه ڕێبازوڕێنوینی بەنرخەکانی ئەم پیره مەزنه دەتوانێ
 ببێ بەڕێگا خۆشکەری ڕێبوارانی ڕێگای ئەو بۆ هاندان و بەره و پێش بردنی گه نجینه پەیامەکەی ئایینی کاکەیی واته \' ڕاستی، پاکی، نیستی، ڕدا

له کۆتایی دا دیسان بەداخ و پەژارەیکی زۆره وه بۆ ئەم کارەساتەی قەرەبوو نەکراوەدا، هەر بەم بۆنەوە بە گەلی کورد به گشتی، به پارتی دێموکراتی کوردستان، به کوردانی پەیڕەوانی ئایینی کاکەیی (یارسان) و به خزم و بنەماڵەکەی بەتایبەتی سەرەخۆشی دەڵێین و هیوای سەبوری و سڵامەتی بۆیان له خودای گەوره به ئاوات دەخوازین.
بەشێک له کۆمەڵی کورده یارسان(کاکەیه)کان له وڵاتی ئەمریکا