کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتیی زانایانی ئایینی بەبۆنەی جێژنی قوربانەوە

20:09 - 18 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە بەم چەشنەیە:
بسم اللەالرحمن الرحیم

الحمدللە الذی فرض الحج علی من استطاع الیە سبیلا

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و لە گەلی باوەڕمەندی کورد بەتایبەتی و ئاواتەخوازە، زیارەتی ئەو حاجیانە کە رویان کردۆتە ماڵی خودا بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو روکنە کەلە سەریان فەرز و واجیب کراوە و سوننەتی باپیرە گەورەیان حەزرەرتی ئیبراهیمی خەلیلە، قەبووڵی بارەگای یەزدانی پاک و بێ‌وێنە بێت و بە ساغی و سڵامەتی بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان، هیوادارین خوداوەند بە نەسیبی هەموو ئەویندارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەژێر سایەی داری ئازادی بکات.

یەكیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
١٨ی رەزبەری ١٣٩٢