کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدانی میکۆنوس درێژەی هەیە

23:54 - 24 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی قارەمانی حیزبی دێموکرات لە دزەی مەرگەوەڕ، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاووڕێیانی، بە شێوەیەکی بەرین لە نێو شارۆچەکەی دزەی مەرگەوەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی میکۆنوس دووپات کردەوە و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەروەها لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە بەرەبەری ٢٦ی خەرماناندا، ڕۆژی دووشەممە لە سەر سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٢ لە سەر ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا:

فەلەکەکانی محەممەد هەوراز، سەردەشت، گاز، قورعان، قەل و قاز، کشاوەرزی، نالی، مامۆستا هێمن، جمهوری ئیسلامی، چوارڕێیانی سەعدی، مەولەوی، مادەر، موعەلیم، ئازادی، شەقامەکانی مەنگوڕ، پیران، مەلا ڕەزا، دوکتور قاسملوو، ئیمام، تەوحید، ١٦ میتری، ٢٤ میتری، ٣٢ میتری، کانی جۆ، کاسەکەران، ساحلی، کەمەربەندی، کۆنەخانێ، مزگەوتەکانی ئیمام خەلیل، ئیمام شافعی، چوار یاری نەبی، دارولقورعان، مەلا دۆنەخۆر، حاجی شەفیع، جامیعەی جەدید و قەدیم، کۆچەکانی کەیهان، کەوسەر، قەڵەم، قدو، کوردستان، ئەمین، عەشایری، نەسیمی ١ تا ٨، کەیوان، کامیل، باران، ژوان، یاران، سازگار، سومەیە و دەیان کۆڵانی دیکەش، و هەروەها لە مەدرەسەکانی مامۆستا هەژار، کار و دانش، شەوانە ڕۆژی محەممەد ڕەسوڵڵا، ئایتوڵڵا کاشانی، کەوسەر، سدوقی، پارکی فەلەکەی سەردەشت و پارکی تێرمینانی شارستان، زیاتر لە ١٧٠٠ تراکت و پۆستێری تایبەت بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان بڵاو کراوتەوە.

پەیمان
پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدانی میکۆنوس درێژەی هەیە

پەیمان
پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدانی میکۆنوس درێژەی هەیە