کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی هاووڵاتییەكی كوردی دەستبەسەر كراوی سنەیی نادیارە

15:37 - 8 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی سنەیی ماوەی زیاتر لە ١٠رۆژە دەستبەسەر كراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی نییە.
رەحیم میرزایی خەڵكی ئاوایی سەرهوویەی شاری سنە زیاتر لە ١٠رۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.
لەو پێوەندییەدا كەمپەینی بەرگریی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی كردەوە، چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە نادیارە و ناوەندە ئەمنیەتییەكان شوێنی راگیران و هۆكاری دەستبەسەركردنی رەحیمیان بە بنەماڵەكەی نەوتووە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەمنیەتی دەستبەسەر كرابێت.
هێزە ئەمنیەتییەكان بە بەردەوامی گوشاریان خستۆتە سەر هاووڵاتیانی كورد و لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستان بێ‌ ئەوەی‌ كە تاوانێكیان ئەنجام دابێت دەسبەسەریان دەكەن.