کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کوردی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

16:33 - 13 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ماوەی حەفتەیەک لەمەوبەر چالاکێکی مەدەنیی کورد لەشاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان،مادێح مورادی خەڵکی ئاوایی سەرهویەی سەر بە پارێزگای کوردستان ماوەی حەفتەیەک لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆی دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە نەزانراوە.

بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنیە لەدەستبەسەر کرانی کوڕەکەیان نیگەرانن و لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەربوونی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە، ئاگادار نین.
لەسەرەتای مانگی پوشپەڕەوە هەتا ئێستا، ٣١ کەس لە هاوڵاتیانی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆری وەکوو ئەندامیەتی لەحیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی، چالاکی مەدەنی و ئەمنیەتی لە لایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

ژمارەیەک لەو دەستبەسەر کراوانە بە دانانی وەسیقە ئازاد کراون و ژمارەیەکی تریشیان هێشتا لە گرتووخانە و گرتنگەکانی ئیتلاعاتی رێژیم دان.