![](/weney-mallperr/8397.jpg)
کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری ئیسلام ئابادی غەرب لە هەوڵێکی خۆڕسکدا سروشتی ئەو شارەیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو هەوڵە ژینگەپارێزییە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ لە رێگای ئیسلام ئاباد بۆ گواور هاتووەتە ئاراوە کە لەگەڵ پێشوازیی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بۆتەوە.
چالاکانی کورد داوایان لە خەڵک کردووە کە سروشتیان خۆش بوێ و بە بەجێهشتنی زبڵ و پاشماوەکان ئەو میراتە نەتەوەیییە پیس نەکەن.
خەڵک لە وەڵامی ئەو هەوڵە ژینگەپارێزییەی چالاکاندا تێکڕای زبڵ و خاشاکەکانیان بۆ زبڵدانەکانی نێو شاری ئیسلام ئاباد راگواستەوە.