![](/wenekan/2016-12/764606-e10ddcf2fa01cd139cfd5899ded5bf66.jpg)
کوردستان میدیا: بۆ پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغاتی لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پاوە بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی و خەباتی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو شاری پاوه، پەروەردە و بارهێنانی کۆن، دەوروبەری نەخۆشخانه، جادەی دووسایدی نەخۆشخانه بۆ پاوه، تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە چەندین شوێنی ئەو شارە وەک شەقامی موکریان، فەرهەنگیان، مەحموودکان، تەپەی قازی، زەوییەکانی شارەداری، شەقامی زانکۆی پەیامنوور، مەیدانچەی حەسەنزاده، کوچەی خانەقا، ورەودی تاقهدار، شەقامی پەرستار، بەری شیلانان و بەری مەدرسه چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە دزەی مەڕگەوەڕی ورمێ بۆ جاری چەندەم بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە نووسینی دروشمی وەک بژی ڕاسانی ڕۆژهەڵات، بژی پێشمەرگە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دروشمگەلی تایبەت بەو ڕۆژە، یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت.