![](/wenekan/2016-12/107727-833b9b209426566fddc9ddcdf95bdd0a.jpg)
کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانیەتی و گیانفیدایی پێشمەرگە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شار و گوندەکانی وڵات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
ئه‌ندامانی و لایەنگرانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات له شاری سه‌قز، شه‌وی ٢٣ له سه‌ر ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، به بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به چالاكییه‌كی به‌رینی ته‌بلیغاتی ڕێزیان له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گرت.
گهڕەک و شه‌قامه‌كانی نه‌شمیلان، حاجی ئاوا، ٣٢ میتری، ئوستاد شیرازی، كوشتارگا، شافێعی، گه‌ڕه‌كی ماڵی ئیمام جومعه، كه‌ریم ئاوا، ساڵحاوا، ناو بازاڕ، ده‌بیرستانه‌كانی ئه‌ندیشه، ئێقباڵ لاهووری و خومه‌ینی، زانكۆی ئازاد.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی گونده‌كانی چۆمه‌ڵوو، تۆمارقامیش و چاخلوو تراكت و پۆستێری كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکرات و هه‌روه‌ها وێنه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاسانیان بڵاو کردووەتەوە.
ئه‌م چالاكییانە له كاتێكدا به‌ڕێوه چوو كه هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم، خۆیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات له كاتی چالاكیی ته‌بلیغیدا ئاماده كردبوو، بەڵام ئەو هەوڵەی ڕێژیم نەزۆک مایەوە.
شایانی باسە کە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گرتەیەکی ویدیۆیی‌دا پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ چەندمین جار لە شاری مەریوان لە شارەدێی ئەویهەنگ، چوارڕێیانی شەبڕەنگ، بەر پاسگای بەردەڕەشەی مەرز، چالاکییان ئەنجام داوە.
هەروەها لە میدانی پیشمرگان مسلمان کورد کە ڕێژیم بۆ جاش و خۆفرۆشەکانی داناوە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات ناوی ئەو مەیدانەیان بۆ ناوی پێشمەرگه گۆڕێوە و ئاڵای کوردستانیان لە سەر هەڵکردووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ، بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگه له باراندوز، جورن، حسوکەندی، وەرمەزیار، ئەنگەمان، یەک ماڵ، سیدەکانی برادۆست، کرنک، کوشتارگاه، جادەی ورمێ ـ مەرگەوەڕ، جادەی ورمێ ـ شنۆ، جادەی ورمێ ـ باڵانیش چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕێبوارانی دێموکرات لە شاری سنه لە گەڕەکەکانی حاجی ئاوا، چوار دیواری، نزیک پادگان، موارەک ئاوا، ٥ی ئازەر ، گەڕەکی بیست و ۲٥، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.