![](/wenekan/2016-09/404945-7607a3362ce2638899c14f361dc2c862.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنوس لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٤ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردەوە و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.
سەقز
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز به بۆنهی ٢٦ی خەرمانان له شەقامی سەعدی و خانە گوستەر ، بلواری ئینقلاب، مەیدانی زیندانی سەقز، کریم ئاوا، تەپەی ساڵح ئاوا، دەوروبەری ۱۱۵، نزیک مزگەوتی هەمزه، دارولشەفا و نێوان شاناز ـ کریمئاوا، به شێوەیهکی بهرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و هەروەها دروشمی دژی ڕێژیمی ئاخوندییان له دیوارهکان نووسیوە.
بۆکان
قارەمانانی دێموکرات به بۆنهی ٢٦ی خهرمانان لە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان لە گوندەکان و لە سێ ڕێیانی قەرەکەند، سێ ڕێیانی عەزیزکەند، سێ ڕێیانی نۆبار-سەیدئاوا و لە گوندی تەرەغە زێدی شەهید دکتور شەرەفکەندی چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
مهریوان
ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات بۆ بهرز ڕاگرتنی یادی شههیدانی میکۆنوس به شێوهیهکی بهرین له گەڕەکەکانی سەردۆشیەکان، بەهاران، مەردوخ، ستادیۆم، موسکی دوو، بەهاران فازی دوو، داسەیرانی یەک، بلواری موعەلیم و ئیدارەی بەرق، چالاکیی تهبلیغییان بهڕێوه برد.
نەغەدە
ئەمەگدارانی دێموکرات لە شاری نەغەدە له گوندهکانی ئاڵیاوێی جۆخۆران، ئالیاوێ له نێوان شنۆ و نهغهده، چالاکی تهبلیغییان بهڕێوه برد.
سنه
ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری سنە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان بەرانبەر لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێران، لە مەیدانی ئیقباڵ، ئەمیریە، پارکی جەنگەڵیی ئاویەر لە کەش و هەوایەکی ئەمنیەتیدا کار و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.