کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە کوردستان درێژەی هەیە

15:59 - 27 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و خەڵکی کوردستان ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرەبەیانی ٢٦ی سەرماوەز، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی بۆکان، ئاڵەشین و ئەحمەدی کۆر، و گوندەکانی مەڵالەر، ئەسپۆغە، شارەدێی ڕەحیم‌خان و ئاڵیکەند، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئاڵای کوردستانیان لە لووتکەکانی ئاڵەشین، مەدرەکان و لووتکەی دەکەڵی موخابرات هەڵکرد و بەم کردەوە جوانە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٥ی هەتاویدا یاد کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە نێو شاری سنە و دەوروبەری ئەو شارە، لە مەسیری شەقامی زانکۆی کوردستان، جادەی دانشگا بەرەو قەرەیان، گەڕەکەکانی قەرەیان، بەهارانی ۱ـ۱۷ و بەهارانی ٤ـ۱۹، دانشگای پەیامی نوور، شەهرەکی پەیام لە مەسیری بەھاران، شاڵمان، شەھرەکی زاگرۆس، گەڕەکەکانی کشاوەرز، غەفوور، کەڵانتەریی ‌‌١٦، شەهرەکی سەعدی و شەقامی تاج، و هەروەها گوندی تەنگیسەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە، وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە،
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری ڕوانسەر و پاوه چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات له شاری کامیاران بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شەقامی سەرەکی، شەقامی کامیاران، هەواشناسی و شەقامی بەهار، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەڵۆکانی باوەمیر لە ناوچەی خاو و میراوای مەریوان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەجادەی مەریوان - باشماخ، سێ‌ڕای جەژنیاوا، بازاڕچەی کۆڵبەریی کارێز، ئاوایی خانمەکۆن، جادەی دەرەوەران، سێ‌ڕای کیکن، سێ‌ڕای نەچێ، سەیرانگەی بێلوو، بەر پاسگای بەردەڕەش و چوارڕێانی شەبڕەنگ، بە دروشمی تایبەت، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت و هەڵۆکانی باوەمیر جارێکیتر ئامادەیی خۆیان بۆ درێژەدانی ڕاسانی دێموکرات و هەر بڕیاراتێکی حیزب دەربڕی.