کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە بۆکان

16:49 - 29 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی قارەمانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە پێشمەرگە بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شەوی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان، ڕۆڵەكانی ڕاسانی شار و شاخ لە شاری بۆکان، زۆربەی شەقامە سەرەكییەكان و بازاڕ و دووكانەکان، زانكۆ و قوتابخانەكان و ئیداراتی ڕێژیمیان بە دروشمی ڕسانی دێموكرات و ئاڵای كوردستان ڕازاندەوە.

ئەو كارەی تیكۆشەرانی دێموكرات شادیی خستە دڵی خەڵكی بۆكان و ترسی خستە دڵی هیزە ئەمنییەتی و نیزامییەكانی ڕێژیم لە شاری بۆكان. ئەو چالاكییانە بە ڕادەیەک بەربڵاو بووە كە هێزێكی زۆر ڕژاوەتە شاری بۆكان و شارۆچکەی میراوا.

هەروەها ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز پۆلێک لاوی تێكۆشەر لە شاری بۆكان بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە چونە كێوی تەرەغە.

لە هەواڵێکی دیکەشدا، دەستەیەک لە لاوانی دێموکرات خۆشەویست لە شاری بۆکان، بۆ ڕێزگرتن لە ۲٦ی سەماوەز و پشتگیری لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، بە دروستکردنی مۆر و بەرچەسپ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شار چالاکییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە چەندین شوێنی وەک ناوچەکانی قولـلە، کەلهوڕئاوا، پیشەسازانی کەمەربەندی، عەریزە نویسییەکانی ڕوبەڕووی دادگا و کۆڵانەکانی دەوری زانكۆ، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە گەڕەکەکانی هەواشناسی و مزگەوتی عەشەرەی موبەشیرە و گەڕەکی پاداش و چەند شوێنی دیکه چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.