کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکانی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە بەردەوامە

15:13 - 26 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان تراکت و پوستێری تایبەت بەم ڕۆژە بڵاو کرایەوە.

مەریوان:

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شاری مەریوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ چەندەمین جار چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەمجارەیان لە نێو زانکۆی ئازادی مەریوان بەشێوەیەکی بەربڵاو تراکت و وێنەی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان بڵاو کردەوە. هەروەها شەوی ٢٤ی سەرماوەزڕێبوارانی بەئەمەگی حیزب له سه رجاده ی سنه مريوان و له ئاوایی نگل تا سنه تراكتی حيزبیان به تابلۆی دێهاته كان وسه رجاده کاندا داکووتاوە.

مەڕگەوەر:

ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدان لە گوندی “باوان”ی سەر بە دەڤەری مەڕگەوەڕی ورمێ، بە نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، سەرەڕای پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، پێشوازییان لە٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لەو چالاکییەدا، کە شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەڕێوەچووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشمی وەکوو ئێمە لاوانی شار چاوەڕێی بڕیاری شاخین، بژی حدکا، بژی ڕاسان، بژی پێشمەرگە، پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەزییان لە پێشمەرگە و لە حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.

باینگان:

دڵسۆزانی حیزب لە باینگانی سەربەرزیش بەشێوەیەکی بەرچاو لە ترمیناڵ وپارکی شوێنە سەر تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بلاو کردەوە.

بۆکان:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە کێوی ئاڵەشین و ئەحمەدی کۆری بۆکان چالاکیی بەرچاوی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە کە لە بەشێک لەو چالاکییانەدا لە کێوی ئاڵەشین و گوندەکانی ئەسپۆغە و ئالیکەند ئاڵای کورستانیان هەڵکردووە.