کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان بەردەوامن/ ئەمجارە لە سەلاس باوەجانی

17:20 - 22 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکان، پێنج کەو لە ژینگەی \'\'سیا تاهیر\'\'ی سەلاس باوەجانی ئازاد کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا لە درێژەی چالاکییەکانی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان، لە سەلاس باوەجانی ٥ کەو لە قەفەس ئازاد کران و بۆ هەمیشە گەڕانەوە باوەشی سروشت.
چالاکییەکانی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\'ی شارستانی مەریوان بە شکاندنی چەکی \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' دەستی پێکرد و دواتر پاش کەمتر لە سێ مانگ تێکڕای ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە.
لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ پێشتر ژمارەیەک راوچیی گوندەکانی \'\'ئەفغانان، تاهیر بوغدە، قارەمانان، بوبکتان و کانی بەن\'\' سەربە شارستانی سەقز بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە، ٣٥ کەویان ئازاد کرد.
ئەو راوچییانە پاش ئازادکردنی کەوەکان، قەفەسەکەنیان شکاندبوو.