کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی دیکەی کورد لە دێولان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

16:01 - 2 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکێکی کورد بەناوی رامین برای ئەنوەر حوسێن پەناهی، بەبێ هیچ تۆماتێکی دیاریکراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، رامین حوسێن پەناهی برای ئەنوەر حوسێن پەناهی چالاکی کورد، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولانەوە بانگهێشت و نزیک بە چوار کاتژمێر لێپێچینەوەی لێ کراوە.

بەپێی ئەم سەرچاوەیە رامین حوسێن پەناهی لە کاتی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان لەلایەن یەکێک لە مەئموورانەوە دراوەتە بەر لێدان و هەڕەشەی لێ کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لە هۆکاری بانگهێشت و لێدانەکەی بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەم کەمپەینە نووسیویەتی: بنەماڵەی حوسێن پەناهی یەکێک لەو بنەماڵانەیە کەلە ٦ ساڵی رابردوودا زیاترین گوشاریان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لەسەر بووە.

ئەنوەر حوسێن پەناهی پاییزی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی دەسبەسەر و لە بەهاری ١٣٨٧ لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا کە دواتر بەهۆی ناڕەزایەتی، حوکمەکەی بۆ ٦ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

بەپێی ئەم سەرچاوەیە، لە ٦ ساڵی رابردوودا ٣٣ کەس لە بنەماڵە و نزیکانی ئەنوەر حوسێن پەناهی بە شێوەی جیاجیا و بە بیانووی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەو دەسبەسەر کراون.