کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کورد لە شاری شنۆ گیانی لە دەست دا

21:24 - 26 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.

بەپێی راپۆڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی نێعمەت ئینسافی خەڵکی شاری شنۆ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩٤ هەتاوی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەم راپۆڕتە، نێعمەت ئینسافی تەمەن ٣٠ ساڵ، بەهۆی وەرگێرانی ئوتۆمبیلێکی جۆری سەمەند، گیانی لە دەست داوە.

خراپیی رێگاوبان و رەچاونەکردنی ستانداردە جیهانییەکان، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی رێگاوبان لە نۆژەنکردنەوەی رێگاکان، کەمتەرخەمی لە دانانی هێماکانی ئاگادارکەرەوە و دروست کردنی لەمپەر لە رێگا بەرز و کوێستانییەکان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان راگەیەنراوە.

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران، ٢٩ هەزار و بیست و پێنج هاووڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە، یان بریندار بوون.