کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاری حوکمی ٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

16:47 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: وەفا قادری چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، سزای ٥ مانگ زیندانیی لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بەسەردا سەپا.


کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، چالاکێکی کرێکاریی کورد بەناوی \'\'وەفا قادری\'\' لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، سزای ٥ مانگ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
ئەو چالاکە کرێکارییە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەرزاوە کرێکارییەکان و هەوڵدان لە دژی تەناهیی نەتەوەیی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنەەوە حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو.
ناوبراو هەر بەو تۆمەتەوە بۆ ماوەی یەک مانگ لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بوو.

7230.jpg
وەفا قادری، چالاکی کرێکاری

وەفا قادری لەگەڵ خالید حوسێنی، بێهزاد فەرەجوڵڵاهی، عەلی ئازادی و حامید مەحموود نژاد، چالاکانی کرێکاری لە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی یاسا هەر کرێکارێک یان دامەزراوەیەکی کرێکاری مافی کەڵک وەرگەتن لە ئازادیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەیە و ئازادانە دەتوانێت لە پێکهێنانی دامەزراوەی کرێکاری کەڵک وەربگرێت، یان ببێتە ئەندام لە رێکخراوە سەربەخوە کرێکارییەکاندا.