کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی خوێندكاریی كورد لەكرماشان چوونە‌دەر لەئێرانی لێ‌قەدەغە كرا

23:23 - 31 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: چالاكێكی خوێندكاریی كورد و ئەندامی ئیفتخاریی كۆمیسیۆنی ئەنجومەنی پارێزەرانی كرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە چوونە دەرەوەی لێ‌قەدەغە كرا.
ئەفشین كەریمیان نەسب لە كاتێكدا كە دەیهەویست سەردانی دەرەوەی ئێران بكات لەفرۆكەخانەی شاری كرماشان رێگری لێ‌كرا.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەفشین كەریمیان مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەشاری كرماشان دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئێوین لەشاری تاران راگوێزرا.


ئەو چالاكە خوێندكارییە دوای دوو مانگ راگیران، بەدانانی وەسیقەی سەد میلیۆن تمەنی ئازاد كرا و لەگەلاوێژی ساڵی ١٣٨٩ بە تاوانی هاندانی خوێندكاران و پێوەندیی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بە ١٠ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو حوكم درا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە خاوەنی بڕوانامەی كارناسی زانستی سیاسییە و یەكێك لەچالاكانی رێكخراوەی ناحكوومیی ژیار لەكرماشان بووە.
ئەو ناوەندە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە داخرا و بەشێك لەئەندامەكانی دەسبەسەر كرا.