کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی كرێكاری لەشاری سنە بە ١٨ مانگ زیندان حوكم درا

16:30 - 3 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: غالب حوسێنی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ساڵێك و شەش مانگ زیندان حوكم درا.

غالب حوسێنی چالاكی كرێكاری لەلایەن دادگای رێژیمەوە لە دوو حوكمی جیاوازدا زیندانی بەسەردا سەپاوە و لەو پێوەندییەدا كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، ئەو چالاكە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن بە یەك ساڵ زیندان و بە تاوانی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
غالب حوسێنی رێكەوتی ٢٩ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێران لەشوێنی كارەكەی لە سنە دەستبەسەر كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا بنەماڵەی غالب حوسێنی لەنامەیەكدا كە ژمارەیەك لە خەڵكی شاری سنە بەتایبەت گەڕەكی حاجی ئاوا، واژۆیان كردبوو، داواییان لەناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم كردبوو كە ئەو چالاكە كرێكارییە ئازاد بكرێت.

لەمانگی بانەمەڕی ئەمساڵیشدا ٤ چالاكی كرێكاری بەناوەكانی جەلیل محەممەدی، شاپوور حوسێنی، فەردین قادری و ئارام لەشاری سنە دەسبەسەر كراون.