کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا

14:59 - 23 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: چالاكێكی كرێكاری شاری بۆكان بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە جادەی ئەسڵی تەورێز گیانی لەدەست دا.

كاوە خودادادی دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٢‌ی پووشپەڕ لەنێوان عەجەب شێر ـ بناو كاتێك كە دەیهەویست لەتەورێزەوە بەرەو بۆكان بگەڕێتەوە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
ئەو چالاكە كرێكارییە هاوكات كەسێكی دیكەش بەناوی ئەبووبەكر كەریم زادەی لەگەڵ بووە و ئەویش بە هۆی سەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری تەورێز كراوە.
وێبلاگی ئاژانسی موكریان بڵاوی كردەوە، تەرمی كاوە خودادادی هەر هەمان رۆژ لەشاری بۆكان ئەسپەردەی خاك كراوە.
خودادادی یەكێك لەئەندامانی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێك هێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بوو و لە بواری مافی كرێكاراندا چالاكیی دەكرد.