کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار ئەندامی دیکەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە سووریە کوژران

16:16 - 11 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: چوار ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان دژبەرانی ئەسەد و ئەرتشی ئەو وڵاتە کوژران.
ماڵپەڕی \'\'ئەلعەرەبییە\'\' بە پشت بەست بە هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا چوار ئەندامی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لەلایەن دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە لە سووریە کوژراون.
ناوی ئەو چوار ئەندامەی سپای پاسداران \'\'ئەحمەد عارفی، جەعفەر حوسێنی، جەواد سەجادی و موحەڕەم عەلی پوور\'\' راگەیەنراوە.
لە سەرەتای دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکانی نیوخۆی سووریە، هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیجییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی پارێزەرانی حەرەمی زەینەب لە خاکی سووریە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد لە دژی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی بەعسی ئەو وڵاتە شەڕ دەکەن.