کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چیای شوانکارە لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا سووتا

15:43 - 11 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەشێک لە دارستانەکانی چیای شوانکارە لە شارستانی روانسەر بە هۆیەکی ناڕوونەوە لە ئاگردا سووتا و لایەنە پێوەندیدارەکانی رێژیم هیچ هەوڵێکیان لەمەڕ کوژاندنەوەی ئەم ئاگر نەدا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئێوارەی دوێنێ شەممە رێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شوانکارە لە ئاگردا سووتا لە کاتێکدا کە بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە گوێی خۆیان ئەو رووداوە خەواندبوو، هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزی شوانکارە و دەوروبەری بە شێوەیەکی خۆڕسک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند:
بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردبوو، هەتا لە ترسی هەڵگیرسانەوەی ئاگر هەتا بەیانی لە چیای شوانکارە مانەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە مەریوان و سەوڵاوا ١٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە رووی داوە کە هەموویان بە تێکۆشان و هیمەتی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپاریزی کۆنترۆڵ کراون.