کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كچێكی لوڕستانی پلەی یەكەمی لەبواری هونەرە بەرجەستەییەكان، لەفەرانسە بەدەست هێنا

17:28 - 5 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: كچە شێوەكارێكی ئوستانی لوڕستان توانی لەركابەرییەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە بەرجەستەییەكانی وڵاتی فەرانسە باشترین پلە بەدەست بێنێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ساناز رەحیمی كچە شێوەكاری تەمەن ١٢ ساڵان و خەڵكی شاری كووهدەشت بە كێشانەوەی وێنە و دیمەنی زێدی خۆی لەفێستیڤاڵی هونەرە بەرجەستەییەكانی لوئی فڕانسوا توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا کچە شێوەكارێكی دیكەش بە ناوی ئەسما حاج محەممەدی خەڵكی شاری كرمان لەو فێستیڤاڵەدا بەشداریی كردووە و لەوحی رێزلێنان و شانازی پێ‌بەخشرا.
لەم فێستیڤاڵەدا كە پێشانگاكەی بۆ ماوەی شەش رۆژ لەشاری ترو لەوڵاتی فەرانسە بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٤٥٠٠ بەرهەم لە ٥٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیهان بەشدارییان تێدا كردبوو.