کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند چەکدارێک لە چیایەکی ناوچەی پاوە بە شێوەیەکی ئازادانە دەسووڕێنەوە

14:07 - 10 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، بە جلوبەرگی کوردییەوە لە ناوچەی پاوەدا بە شێوەیەکی ئازادانە دەسووڕێنەوە و رێژیمی ئێرانیش هیچ کارێکی پێیان نییە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند چەکدارێکی سەربە رێکخراوە ئیسلامییە توندئاژۆکان بینراون کەلە چیای \'\'هێرتا\'\'ی گوندی \'\'بەلەبزان\'\'ی سەربە شارستانی پاوە، بە شێوەی ئازادانە هاتوچۆ دەکەن.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو چەکدارە ئیسلامییانە، جلوبەرگی کوردی و رەشیان لەبەردا بووە و سیمایان لە ئیسلامییە توندڕەوەکان چووە، کەبە شێوەیەکی ئازاد و بێ بەربەست دەتوانن بەچەکەوە لەو ناوچەیەدا بسووڕێنەوە.
گوندی بەلەبزان پاش شەڕی ٨ی ساڵەی نێوان ئێران و عێراق ئاوەدان نەکراوەتەوە و هەمیشە وەکوو ناوچەیەکی ئەمنیەتی چاوی لێکراوە و لەباری ژیۆپۆلیتیکیشەوە دەکەویتە ناوچەیەکی شاخاویی نێوان سنووری هەڵەبەجە و شارستانی پاوە.
هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە لەو بڕوایەدان، رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئیزنی بەو ئیسلامییانە داوە هەتا بەشێوەی چەکدارانە لەو ناوچانەدا بسووڕینەوە و بێ بەربەست درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان بدەن.