کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسان لە کوردستان بەرز ڕاگیرا

15:16 - 8 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕاسان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵە قارەمانەکانی تەنگیسەر، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕاسان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک مۆخابەرات، بێهداشت، مەدرەسە، دێهیاری، سەر پرد، مزگەوتی جامیعە، مزگەوتی ژوری، تەعمیرگاکان، ناو حەوش و بەر دەرگای ماڵەکان و شیرکەتی نەفت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها بە نووسینی دروشمی جۆراوجۆر ڕێزیان لە ڕاسانی حیزب گرت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەباتی نوێی خۆی لەژێر ناوی ڕاساندا دەست پێکردووە و لێک گرێدانی خەباتی شار و شاخ ئامانجی ئەو خەباتە نوێیە پێناسە کراوە.