کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوونکردنەوە لە سەر هەواڵێکی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا

01:18 - 30 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: زانیارییەکانی هەواڵی کوژرانی جاشێکی شنۆ ورد و ڕاست نەبوونه.

دوای ئەوەیکە هەواڵی کوژرانی جاشێکی شاری شنۆ بە ناوی سادات حەسری، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ماڵپەری کوردستان میدیا بڵاو کرایەوە، ئەو ماڵپەڕە دواتر هەواڵەکەی بە هۆی ئەوەیکە وردەکارییەکانی ناڕاست بووه، ڕەت دەکاتەوە.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا وێڕای داوای لێبووردن لە خوێنەرانی خۆی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو هەواڵە ڕاست نەبووە و زانیارییەکان لە بارەی ئەو هەواڵە بە هەڵە بە دەستی ئەو ماڵپەره گەیشتووە.

لە داهاتوودا خوێنەرانی بەڕێز لە ڕاستی و دروستیی وردەکارییەکانی ئەو هەواڵه ئاگادار دەکەینەوە.