![](/wenekan/2016-12/373782-1a8ddff935c9bd681310d65b169cae18.jpg)
کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی رێبەری، کادر، پێشمەرگە و ئەندامان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان، دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرا.
جەهانگیری لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە: ڕووداوی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤ی هەتاوی (بەرانبەر بە ١٩٤٥ی زایینی) هەموو پیلانانەکانی دوژمنانی گەلی کوردی پووچەڵ کردەوە و بە هۆی بوونی هزری ئازادیخوازی و بوونی پێشمەرگەی کوردستان، خەباتی کورد لەسەر ڕێبازی خۆی سوورە، و دوژمنانی ناهۆمێد و بێهیوا دەکا.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە: خەباتگێڕانی کورد، ڕێبەرایەتیی شۆڕش و تێکۆشانی نەتەوەیی و دێموکراتیک لە ڕۆژهەڵات، بڕیاری ڕاسانەوەی خەباتیان دا و هێزی بەهێز و بەبیر و باوەڕ و ئیرادە پۆڵایینی پێشمەرگەش ئامادە و گیان لە سەر دەست، وەپێشی مەرگ کەوت و بە حەماسە خولقاندن لە شنۆ و کۆساڵان، موکریان و سەڵماس، چەخماخەی ڕاسانی لێدا و بەوپەڕی گیانبازییەوە مەیدانی خەباتی بە پانتایی کوردستانی ڕۆژهەڵات گەرم و بڵێسەدار کرد.
دواتر سروودێکی شۆڕشگێڕانە لەژێر ناوی ڕاسان، هۆنراوەی سەلام ئیسماعیل پوور و ئاوازی هونەرمەند غوڵام فاتحی پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا، پەخشانێک لە لایەن شاعیری پێشمەرگە مامۆستا بێبەش خوێندرایەوە.
هەروەها بەو بۆنەوە پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران لە لایەن جەلال ڕەوانگەرد سکرتێری یەکیەتیی لاوان پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا شاعێری ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنێ ڕەش، شێعرێکی بەنێوی پێشمەرگەنە وەکوو دیاری بۆ ڕێوڕەسمەکە بەڕێ کردبوو کە لە ڕێوڕەسمەکەدا خوێندرایەوە.
بەپێی نەریتی هەر ساڵێک، لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا ئەو پێشمەرگانەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەبات دەکەن، لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
موختار سۆهرابی و شەهرام حەمید زاده ئەو پێشمەرگانە بوون کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامن و لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا، ڕێز لە خەبات و خۆڕاگریان گیرا.