کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ئاوارەکانی جیهان، سنووری ٥٠ میلیۆن کەسی تێپەڕاند

18:07 - 1 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ژمارەی ئاوارە و کۆچبەرانی جیهان پاش شەڕی جیهانیی دووهەم، زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس راگەیەنراوە.
هەواڵدەریی فەڕانسە بە پشت بەستن بە ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە پاش شەڕی جیهانیی دووهەم ئاوارە بوون و پەنایان بردووەتە وڵاتێکی دیکە، لانیکەم ٥١ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت به ساڵی ٢٠١٣ی زایینییە و بە بەراوەد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٢ زایینی، ٦ میلیۆن کەس زیادی کردووە.

ئاوارەکانی سووریە لە ٣ ساڵی رابردوودا رۆڵێکی بەرچاویان لە چوونە سەرێی رێژەی ئاوارەکانی جیهان لە ئاستی جیهاندا هەبووە.

لە ٣ ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوخۆیی سووریە ٥،٢ میلیۆن هاووڵاتیی سووری ئاوارە بوون کەلە نێوخۆی سووریە ئەو ژمارەیە سنووری ٥،٦ میلیۆن کەسی تێپەڕ کردووە.

ژمارەی پەنابەرانی سێ وڵاتی ئەفغانستان، سووریە و سۆمالی لە پەنایان بۆ وڵاتانی بیانی بردووە، ژمارەی ٧.١٦ میلیۆن کەسی لە کۆی گشتیی پەنابەرانی جیهاندا لەخۆ گرتووە.