کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک زیندانیی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە شەپۆلی ئیعدامەکان دەستیان دایە مانگرتن

15:45 - 10 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک زیندانیی سیاسی لە ژمارەیەک لە زیندانەکانی ئێران وەکوو سنە، کرماشان، ئورمیە و تەبەس مانیان لە خواردن گرتووە.
ئاژانسی هەواڵی موکریان بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی کۆمەڵێک زیندانیی سیاسی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر شەپۆلی نوێی ئیعدامەکان لە ئێراندا، مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی و فەخرەدین فەرەجی دوو زیدنانیی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی شاری \'\'تەبەس\'\'، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ئیعدامی هاووڵاتییان، دەستییان داوەتە مانگرتن.
ئەو سەرچاوە بڵاویشی کردەوە، زیندانییانی سیاسیی زیندانەکانی کرماشان، سنە و ئورمیە لەهەمبەر کردەوەکانی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران، مانیان لە خواردن گرتووە.
رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ و رەزا ئیسماعیلی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سەڵماس لە سێدارە دران.
لەلایەکی دیکەوە پاش سەردانی ئیمام جومعەی شاری مەریوان بۆ تاران و بینینی بەرپرسانی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران، ئەگەری بەڕێوەبەرنی حوکمی ئیعدامی دوو زیندانیی دیکەی کورد بەناوەکانی لوقمان و زانیار موردانی لە ئارا دایە.