کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد لە دیواندەرە بە تۆمەتی رۆژوو خواردن، دەسبەسەر کران

17:40 - 11 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە یەکەمین رۆژەکانی رەمەزانی ئەمساڵدا، ژمارەیەک هاووڵاتی کورد لە شاری دیواندەرە بە تۆمەتی خواردنی رۆژوو\'\' لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو هاووڵاتییانە تەنیا بە تۆمەتی نەگرتنی رۆژووی مانگی رەمەزان دەسبەسەر کراون و ئەم هەوڵەی هێزەکانی رێژیم لە ئاستی شاری دیواندەرە هەروا بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: رۆژانە گەشتی هێزەکانی رێژیم بەردەوام لە دیواندەرە ئەنجام دەدرێت و ژیانی رۆژانە و تایبەتیی خەڵکیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزەکانی رێژیم لە کۆڵان، شەقام و شوێنە گشتییەکان وێڕای دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان و لێپێچینەوە لە بەر چاوی خەڵکەوە، لە ئەگەری خواردنەوە هەر جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک هەڕەشەی دادگایی کردنیان لێ دەکەن.

هێزەکانی رێژیم ساڵانە بە پێکهێنانی گەشتی رۆژانەی لە رێگەی هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەکانەوە، ژیانی رۆژانە و تایبەتیی خەڵک دەخەنە ژێر چاودیریی خۆیانەوە.