کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێك لە ناوچەی سەلاس بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:59 - 29 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ژنێكی خەڵكی ئاوایی كانی‌رەشی سەربە سەلاسی باوەجانی، بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٨‌ی گەلاوێژ \'\'سەرگوڵ خەندان\'\' كچی \'\'حەسەن خەندان\'\' لە گوندی كانی رەش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست‌ دا.
بەوتەی كەسانی ئاگادار سەرگوڵ پاش ئەوەی كە لەگەڵ مێردەكەی تووشی كێشە بووە، گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی و دواتر لە ئەنجامی دروست بوونی كێشە لە نێوانیاندا، ئەو ژنە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
تەرمی سەرگوڵ هەر هەمان رۆژ لە گۆڕستانی ئیمام شاهسەوار لەگوندی كانی رەش بە خاك سپێردراوە.