کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی کورد لە نێو ئاوی \"ئەڵوەن\"دا خنکا

16:13 - 15 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ٧٧ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری قەسری شیرین لە چۆمی ئەڵوەندا خنکا و گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، ژنێکی کوردی خەڵکی قەسری شیرین بەهۆکارێکی ناڕوون لە نێو ئاوی \'\'ئەڵوەن\'\'دا خنکا و گیانی لە دەست دا.
ئەو ژنە کە تەمەنی ٧٧ ساڵ بووە، پاش چەند کاتژمێر گەڕان بەنێو ئاوی ئەڵوەندا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و هەتا ئێستا هۆکاری خنکانەکەی روون نییە.
بەپێی ئامارێک کە پزیشکیی یاسایی کرماشان بڵاوی کردۆتەوە، لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٨ کەس لەو پارێزگایە خنکاون کە دوو کەسیان ژن بوون.