وتووێژ: کاروان مێراوی
ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکاری خۆیەوە و پاش بە تاڵانبردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە لایەن خومەینی و کۆمەڵە ئاخوندەکانی دەروبەری و ڕووبەڕووبوونەوە سیاسی و سەربازییەکانی نەتەوەی کورد بە ڕێبەرایەتی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لەسەر ماف و ئازادییە پێشێلکراوەکان لەلایەن ڕێژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئاخوندییەوە، هەر لەو سەردەمەدا خومەینی و کۆمەڵە ئاخوندەکانی دەوربەری کەوتنە پیلاگێڕی بە دژی نەتەوەی کورد و دوکتور قاسملووی ڕێبەر و وێڕای هێرشی بەفراوانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و چەندین جار هەوڵی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو لەلایەن ڕێژیمەوە، پاش هەوڵە نەزۆکەکانیان و دۆڕان لە شەڕەکانیاندا لە بەرانبەر ئیرادەی بەهێزی نەتەوەی کورد و کەڵکاژۆ وەرگرتن لە نیازپاکی دوکتور قاسملوو بۆ وتووێژ و دانوستاندن و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگەوە، لە ٢٢ی پووشپەی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە شاری ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش لە ناوەندی ئورووپادا، شاندی دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە ڕاستیدا تیمێکی تێرۆریستی لە جلی دیپلۆماتکاردا بوون، بە شیوەیەکی ناجەوانمێرانە و لە درێژەی پیلانەکانی خومەینی و ڕێژیمەکەیدا دوکتورقاسملوویان شەهید کرد.
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر کردەوە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی ئێران و تێرۆرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، دوکتور قاسملووی مەزن، ئێستاشی لەگەڵدا بێت پیالنگێڕییەکانی ڕیژیمی ئێران دژبە نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان نەک تەنیا بەردەوامە، بەڵکوو چڕتر بوونەتەوە و لە بەرەبەرەی مانگی پووشپەڕی هەموو ساڵێکیشدا کە مانگی پەلاماری دەستی ڕەش بۆ داگرنتی ڕووناکی هەتاو و شەهیدکردنی پێغەمبەری ئاشتییە، لە شار و ناوچە و گوندەکانی کوردستاندا دەست دەکات بە پیلانگێڕیی جۆراوجۆر، وەکوو بەڕێوەبردنی سیمیناری چەواشەکارانە، بەڕێوەبردنی بەناو کۆنگرەی ناودارانی کورد، کۆنسێرت و شەوەئاهەنگ و ... .
لەم پەیوەندییە و لە ڕۆژەکانی ١١ و ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵیشدا (٢٧١٩ی کوردی)، ڕێژیمی ئێران، لە زانکۆ کوردستان لە شاری سنه، کۆنگرەیەکی بەناو بۆ ناوداران و کەسایەتییەکانی کورد و لە ژێر ناوی "کۆنگرەی ناودارانی کورد"، بەڕێوە برد کە لە ڕاستیدا زۆر کەسایەتی، هونەرموند و چالاکە جۆراوجۆرەکانی ترئ کوردستان بە وشیارییەوە هەستیان بەو پیلانەی ڕێژیم کردبوو، کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم، قەرارگای سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم و ناوەندە ئەمنییەتی و سیخۆرییەکانی تری ئەو ڕێژیمە بەڕێوە چوو و لەو بەناو کۆنگرەیەدا بەشدارییان نەکرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی کوردستان میدیا وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز کاوەی ئاهەنگەری، چالاک و چاودێری سیاسی پێک هێناوە، کە سەرەنجتان بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
کاک کاوە، ئامانجی ڕێژیم لە بەڕێوەبردنی کونگرەی بەناوی ناودارانی کورد چییە؟
ڕێژیم و ناوه‌ڕۆکی پیلانه‌کانی ڕێژیم بریتین له‌و ئامانجگه‌له که درێژترکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ره‌ولێژی خۆی ده‌پێکێت. ئه‌و جۆره چالاکییانه لەلایه‌ن ڕێژیمه‌وه به مه‌به‌ستی خۆڵ له چاوکردن و به لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی خه‌ڵک به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت. به تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که کۆماری ئیسلامی که‌وتووەته ژێر گوشارێکی که‌موێنه له ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌ندێک ناوچه‌ی ئێران وه‌کوو کوردستان، که هه‌میشه مه‌کۆی به‌رخۆه‌دان و ململانێی له‌گه‌ڵ ڕێژیم‌دا بووه و مێژوویه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری له خه‌بات و نرخداندا هه‌یه، ده‌توانێت جێی ترس و دڵه‌ڕاوکێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێت. بۆیه ده‌یهه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کوردستان هێور بکاته‌وه و ڕوویه‌کی ناڕاست به جیهان نیشان بدات.
ئەو کۆنگرە بۆ نەتەوەی کورد و کۆمەڵگای جیهانی چە پەیامێکی پێیە و ئاکامەکەی بە ڕای ئێوە چی دەبێت؟
من له کۆنگره‌که نه‌بووم و پێشموایه زۆریه‌ک له‌وانه‌ی کە به‌شدار بوون، که‌سایه‌تی جیێ متمانه و ڕێزی خه‌ڵکن و هه‌ندێکیان زه‌حمه‌تێکی زۆریان به فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوور و هونه‌ری کوردییه‌وه کێشاوه. بۆیه من پێموایه ئه‌و کۆنگره‌یه نه بۆ کۆماری ئیسلامی و نه بۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی ناتوانێت په‌یامێکی ئه‌وتۆی پێ بێت، به‌ڵام لەسه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که ئه‌م کۆنگره‌یه زیاتر بۆ کورد به سوود بوو. له‌وانه‌یه سه‌یر بێت، به‌ڵام من ئاوای بۆ ده‌چم که:
ـــ نیشانی دا کۆمه‌ڵگای خوێنده‌وار و ڕووناک‌بیری کورد لەسه‌ر پێیه و هوشیارانه ده‌ڕوانێته که‌لێن و که‌له‌به‌ری پیلانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
ـــ هه‌ندێک له به‌شداربووان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هۆڵی کۆنگره‌یان بەجێهێشتووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه.
ـــ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی کورد له شوێنێکدا له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌ته‌وه و پێکه‌وه ڕا و ته‌کبیریان کردووه و له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. دیاره هه‌ندێک که‌سایه‌تی شۆڕشگێر و ناسراویش په‌راوێز خراون، بۆیه هه‌ر ئه‌مه هه‌ندێک باسی لای کۆی که‌سایه‌تییه‌کانی کورد درووست کردوه.
ـــ کۆنگره‌یه‌ک که سپای پاسداران به‌ڕێوه‌ی ببات ناتوانێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد به‌ڕێوه بچێت، بۆیه ناتوانێت ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆشی بۆ کورد هه‌بێت.
ـــ ڕێژیم ویستی که نێوماڵی کورد تێک بدات و ئاژاوه بنێته‌وه، به‌ڵام سه‌ر نه‌که‌وت.
شارەزایان پێیان وایە ئەو کۆنگرەیە گەڵاڵەیەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی تواندنەوەی زمانی نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە نێو زمانی فارسی و لە ژێر نێوی "بسندگی زبان فارسی"دا، ڕاێ ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟
من پێموانیه ئه‌و کۆنگره‌یه زۆر پێوه‌ندی به‌و پیلانه‌وه هه‌بێت که پێێ ده‌ڵێن: "بسندگی زبان فارسی". له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ڕێژیم به ئاشکرا ئه‌و باسه‌ی بڵاو کردووەته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڕێوه ببات، ناچێته سوراغی هونه‌رمه‌ندان و ناودارانی کورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه دڵنیام هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییه ناودارانه دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن. به زمانێکی دیکه گه‌ڵاله‌ی "بسندگی زبان فارسی" هه‌م دژی مافی مرۆڤه، هه‌میش دژی زمان و کولتووری کورد.
ئەو کۆنگرەیە ئەگەر ئەدەبی بووە و بۆ ناودارانی کوردە، بۆچی زۆرتر بەرپرسانی سیاسیی ڕێژیم و بەتایبەتی وەزارەتی ئیتلاعات ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوەبردنیدا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه نه‌یانویستوه و نایانهه‌وێت له ڕێگای ناودارانی کورده‌وه خزمه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی بکه‌ن ئه‌گه‌ر نا، بۆچی گه‌ڵاڵه‌ی "بسندگی زبان فارسی" دێته گۆڕێ؟ ڕاشکاوانه ده‌ڵێم که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه که هه‌ر کوردێک که به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه بووه، حه‌تمه‌ن لایه‌نگری ڕێژیمه، من پێموایه که زۆر که‌سایه‌تی کوردی دژی ڕێژیمیش له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بوون. به‌ڵام لێره‌دا باسی به‌شداران ناکه‌م به‌ڵکوو پێموایه که ڕێژیم به گشتی و وه‌زاره‌تی '' اطلاعات'' و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی سپای تێرۆریستی پاسداران به تایبه‌تی، هیچ کات به‌رژه‌وه‌ندی کوردیان ناوێت و دژی شوناسی کوردیین. بۆیه به‌ڕێوه‌بردن و حزووریان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه ته‌نیا به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵی پرۆژه‌که بوو.
ڕۆڵی قەرارگای ڕەمەزانی سپای تێرۆریستی پاسدران لەو بەناو کۆنگرەیەدا چی بووە؟
یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنگره‌یه بوو. به زمانێکی دیکه ئه‌گه‌ر قۆڵی ئیجرایی ئه‌و پرۆژه‌یه ئوستانداری (ده‌وڵه‌ت) بوو، ئه‌وه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای تیرۆریستی پاسدارانیش قۆڵی ئه‌منییه‌تی، چاوه‌دێری و پێڕاگه‌یشتن به ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کۆنگره‌یه بوو.
ئێمە چون دەتوانین ئەو پیلان و گەڵاڵەیەی ڕێژیم لە ژێر نێوی "کۆنگرەی ناودارانی کورد"دا کە ئامانجگەلێکی دیاریکراوی لە پشتە، بەرپرچ بدەینەوە؟
پێش ئێمه چالاکانی نێوخۆ و ناودارانی ئه‌ده‌بیی کورد و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ئێمه ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه به‌هێزتر و پته‌وتر بکه‌ین و تا ده‌توانین خه‌ڵک له‌و لایه‌ن و بوارانه‌ی که پێوه‌ندیدارن به ڕێژیم، ئاگادار بکه‌ینه‌وه. هه‌ندێک هێرشی ساویلکانه که هه‌ڵقوڵاوی بیرته‌سکی و گۆشه‌نیگای ''ڕه‌ش یا سپی''-ن نه ته‌نیا قازانج به خه‌ڵک ناگه‌یه‌نن، به‌ڵکوو بوونه‌ته سووتماکی پیلانه‌کانی ڕێژیم. که‌سێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر دڵ و هزری یه‌ک تاکه شارومه‌ندی کوردی- ده‌بێت- بۆ گرینگ بێت و نابێت جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وت بکات که کوردێک بکه‌وێته باوه‌شی ڕێژیمه‌وه. ئێمه ده‌بێ به چاوی رێبه‌ریکردنی دینامیزمی کۆمه‌ڵگاکه‌مان چاو له‌و پرسانه بکه‌ین که ڕێژیم رێک به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی کوردی و دابه‌زاندن و شکاندنی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی کورد دایانده‌ڕێژێت.
لە کۆتاییدا ئەگەر قسەیەکتان هەبێت بۆ وتن، فەرموون.
کۆماری ئیسلامی دوژمنێکی ساکار نیه و نابێ ته‌نیا وه‌ک ڕێژیمێکی سیاسی بیبینین، به‌ڵکوو هه‌ڵقوڵاوی پانتایه‌کی فکری و جیهانبینییه‌کی پۆپۆلیستییه که لەنێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ناوه‌ند و بگره که‌مێک ئه‌ولاتریش ژێرخانێکی زه‌ینی داڕشتووه. دیاره ئه‌وه‌ش پێویسته بڵێم که کۆماری ئیسلامی له سه‌ر شانی ڕێژیمی دیکتاتۆڕی په‌هله‌وی دامه‌زراوه. بۆیه پێموایه که وه‌ک ''بیرۆکه''، دوای نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه وه‌ک جه‌سته، ده‌توانن له سه‌ر شانی کۆماری ئیسلامی سیسته‌مێکی ئیستبدادی دیکه دابمه‌زرێنن. ئه‌مه به ئێمه‌ی کورد ده‌ڵێت که ده‌بێت به وشیارییه‌وه مامڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و پیلانه‌کان بکه‌ین.
له کۆتاییدا سپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی که به منتان دا.