کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندە سەرەکییەکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام دا

18:27 - 2 خاکەلێوه 2726

بەپێی ڕاپۆرتی هائارێتس، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە جارێکی دیکە ناوەندە گرینگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و بنکە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

ئەم هێرشانە ئەو شوێنانەی گرتووەتەوە کە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بۆ بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی چەک بەکار دەهێنران.

هەروەها ئەو هێرشانەدا، بنکە سەربازییەکان و ناوەندەکانی فەرماندەیی باری نائاسایی هێزەکانی ئەمنییەتی نێوخۆی گرتووەتەوە.

ئەم کارە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئیسرائیل دژی توانای سەربازی و ژێرخانە هەستیارەکانی ڕێژیمی ئێران و وەک بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی تاران ئەژمار دەکرێت.