کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئەدیب فەیزی" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە سنە کۆچی دوایی کرد

10:18 - 23 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ئەدیب فەیزی"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی شاری "سنە"، بەهۆی نەخۆشیی توومۆری مێشک لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەدیب"، کوڕی "ئیسماعیل" لە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لەدایک بووە.

ناوبراو بەهۆی هەستی شۆڕشگێڕانە و نیشتمانپەروەرییەوە، پەیوەست بووە بە ڕیزی ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستای ئێران و ئەرکە حیزبییەکانی چالاکانە بەڕێوە بردووە.

کاک "ئەدیب" هەتا دواهەناسە بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.