کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠٠ کرێکار لە سەقز لە کار بێکار کران

15:44 - 2 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری بیناسازی لە شاری سەقز بەهۆی راگیرانی کارەکان لەلایەن خاوەنکارەکانەوە بێکار بوون و هەنووکە لە مەیدانەکانی ئەو شارەدا بەدوای کاردا دەگەڕێن.
سەید محەممەد ساڵح حوسێنی چالاکی کرێکاریی کورد بە ماڵپەڕی \'\'ئیلنا\'\'ی گوتووە: زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی \'\'مەسکەنی مێهر\'\' سەقاڵی کارکردن بوون کە بەهۆی راگیرانی چالاکیی پەیمانکارەکان، بێکار بوون و هەنووکە لە مەیدانەکانی شاری سەقز لەدوی کاردا دەگەڕێن.
ئەو چالاکە کرێکارییە وتیشی: راگیرانی چالاکیی پەیمانکاران بۆ گرانیی نرخی کەرەسەکانی بیناسازی و هاوکاری نەکردنی بانکەکان، دەگەڕیتەوە.
حوسێنی هەروەها سەرەڕای پێداگری لەسەر بیمەکردنی کرێکاران وتی: زیاترین رێژەی رووداوی کار لە بەشی بیناسازی دایە و پاڵپشتیی بیمە، هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی خەساری تەندروستی، کۆمەڵاتی و ئابووریی کرێکاران دەبێت.