کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٣ کرێکار لە شیرکەتێکی شاری سنە لەسەر کار دەرکران

13:36 - 18 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە ٣٠ کرێکاری شیرکەتی \'\'قاڵبی بتوون سازی ئەدیبی کوردستان\'\'، هەڵکەوتوو لە شارەکی پیشەیی ژمارە یەکی شاری سنە، ٢٣ کرێکاریان دەرکراون.


کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، شیرکەتی قاڵبی بتوون سازی ئەدیبی کوردستان کە بە گشتی ٣٠ کرێکاری هەیە، ٢٣ کەس لەو کرێکارانەی لەسەر کارەکەیان دەرکردووە.
ئەو ٢٣ کرێکارە لە کاتێکدا لەسەر کارەکانیان دەرکراون کە ٨ مانگە حەقدەستییان وەرنەگرتووە و ٧ کرێکارەکەی دیکەش دەبێ کاری ئەو ٢٣ کرێکارەکەی دیکەش ئەنجام بدەن.