کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی دەرکراو، رێگای سەرەکیی کانزای زێڕی تیکابیان داخست

17:13 - 19 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کرێکارانی دەرکراوی کانزای زێڕی تیکاب کە بە بڕیاری خاوەنکاری ئەو کارگەیە دەرکرابوون، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، کرێکارانی کوردی کانزای زێڕی زڕە شۆران کەلە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی لەسەر کارەکانیان دەرکراون، بە نیشانەی ناڕەزایەتی رێگای سەرەکیی ئەو کانزایەیان داخستووە.
ئەو کرێکارانە خەڵکی گوندەکانی زڕە شۆران و هەڵوچڵی و هەروەها شارستانی تیکابن کە هەتا کاتژمێر ٣ی ئێوارە درێژەیان بەو ناڕەزایەتییەیان داوە و لە ئەنجامدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە پەرتەوازە کراون.

8221.jpg

داواکاریی ئەو کرێکارانە بریتییە لە، گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و دابین کردنی تێکڕای مافە کرێکارییەکانیان.
پێشتریش کرێکارانی فوولادی زاگرۆسی کوردستان لە شاری قوڕوە، لە بەرانبەر بینای پارێزگای سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکان، بەرپرسانی کارخانەی فوولادی زاگرۆس رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، ٦٢ کرێکاری خۆجێیی ئەو کارخانەیان دەرکرد و ئەوەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی ئەو کرێکارانەی لە کوردستان و تاران لێکەوتەوە.