کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شیرکەتی گوڵڕەنگی کرماشان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد

16:12 - 9 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کرێکارانی شیرکەتی گوڵڕەنگی کرماشان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئەو شیرکەتە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون

ماڵپەڕی \'\'ئێران کارگەر\'\' بڵاوی کردەوە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کرێکارانی شیرکەتی گوڵڕەنگی کرماشان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دواکەوتنی مووچەی ٦ مانگی زیادەکاریی خۆیان و بارودۆخی نالەباری خزمەتگوزاریی ئەو شیرکەتە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە بوون.
لەلایەکی دیکەشەوە کرێکارێکی شیرکەتی \'\'وەن\'\'ی کوردستان بەناوی \'\'فواد ساڵحی\'\' لەلایەن خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە پاش مەرەخەسیی سێ رۆژە لەسەر کارەکەی دەرکرا.
لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، پاش چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەرکراوی فوولاد زاگرۆسی قوروە لە بەرانبەر ناوەندە جۆراوجۆرکانی رێژیمی ئێران لە کوردستان و تاران، لە بەرانبەر وەزارەتی کار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.