کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی نانەواخانەکانی شاری سنە لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی

21:44 - 20 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: زیاتر لە ١٠٠ کرێکاریی ناونەوایییەکانی شاری سنە بەهۆی زیادنەکردنی حەقدەستەکەیان لە سێ ساڵی رابردوودا، بۆ سێیەمین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
هەواڵدەریی ئیلنا لە زاری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی نانەوایییەکانی شاری سنەوە بڵاوی کردووەتەوە، لێپرسراوانی دەوڵەتیی رێژیمی ئێران لە سەرەتاکانی مانگی جۆزەردانەوە بەڵێنیی زیادکردنی حەقدەستی کرێکارانی نانەوایییەکانیان دابوو، بەڵام پاش ٢٠ رۆژ هێشتا حەقدەستی کرێکاران زیاد نەکردووە.

یەدوڵڵا سەمەدی لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: کرێکارانی ناڕازی لە بەردەم دەفتەری ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی نانەوایییەکانی سنە و دەوروبەری هەتا بەردەم فەرمانداری رێپێوانیان کردووە.

پاش ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییە فەرمانداری پاش چەندین کاتژمیر لە رووی ناچارییەوە لەگەڵ ٦ کەس لە نوێنەرانی کرێکاران کۆبووەوە و بڕیارە داواکاریی کرێکاران شەممەی حەفتەی داهاتوو بخرێتە بەر باس.

لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا کرێکارانی نانەوایییەکانی شاری سنە لانیکەمی حەقدەستی خۆیان پێ دەدرێت لەم سێ ساڵەدا حەقدەستیان بە هیچ شێوەیەک زیادی نەکردووە.