کوردستان میدیا: ٥ کرێکاری کوردی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزان سەربە پارێزگای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران.
ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردەوە، ٥ کرێکاری کوردی خەڵکی گوندی \'\'ئەوێهەنگ\'\' سەربە شاری سنە، بەناوەکانی \'\'هەژار لوتفی، قانیع رەزایی، رەفتار خودایاری، ماکوان بەهاری و عەزیز خودایاری\'\' بەبێ هیچ هۆکارێکی روون لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارستانی دەماوەند سەربە پارێزگای تاران دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو ٥ کرێکارە کوردە لە کاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکار و شوێنی راگیرانی ئەو ٥ کرێکارە لەبەر دەستدا نییە.