کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٠ کرێکاری کورد لە کرماشان گیانیان لە دەست دا

21:12 - 16 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ٧٠ کرێکاری کورد لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە هۆی روواوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٩١ی هەتاوی، ١٢،٩ لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە پزیشکیی یاسایی، ٧٠ کەس کە هەموویان پیاو بوون، ساڵی ١٣٩٢ بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەل ساڵی پێشووتری (٩١) لەسەدا ١٢،٩ زیادی کردووە.
ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٦١ کەس بوهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دابوو کە ٤ کەسیان ژن بوون.
نەبوونی چاودێریی دروست و ئوسوولی لە کارگەکان و شوێنە کرێکارییەکان و ناستانداریی ئامراز و کەرەسەکانی کارکردن، لە هۆکارەکانی زیادبوونی رێژەی رووداوەکانی کار لە کرماشان راگەیەنراوە.
لەو پێوەندییەدا بەهۆی رووداوی کارەوە ٣١ کرێکار لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە پارێزگای سنە گیانیان لە دەست داوە و لە پارێزگای ئورمیەش ٩٧٧ قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.