کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە دەگرێت

20:00 - 23 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: خەڵکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن و ڕێز لە پێشمەرگە دەگرن.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە جاددەی سنووریی حاجی عومەران کە جاددەی سەرەکیی بۆ گومرکی تەمرچینه و هات و چۆی هەموو مسافیر و ترانزیتەکانی بە سەردا هەیە، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

هەروەها لە شەقامی بە ناو خومەینی، پردی کۆنەخانێ و زەرگەتەن تراکت و وێنەی تایبەت بەوڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ بۆ چەندمین جار ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز راگرت و لە شەقامی حەسەنی، شێخ شەڵتووت، مەیدانی ئیمام عەلی، پاڕکی دانیشجوو و شەقامی وەلفەجەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدان لە گوندی کانی دەستاڕی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، بە نووسینی درووشمگەلی تایبەت بە ڕاسان و حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە، پێشوازی گەرمیان لە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

ڕێبوارانی دێموکرات لە شاری نەغەدە لە گوندی چەقەڵ مستەفا چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە بەڕێوە برد.

ئەویندارانی دێموکرات لە شاری شنۆ بە بەبۆنەی٢٦یسەرماوەز لە گوندەکانی نەرزیوێ،حەسەننوورانوپرداوێ هەروەها لە نێوشارگەڕەگیسەلیم‌ئاوا،سەیداوێ،مزگەوتیهەمزە،مەلاتەها و بازاڕیحەیوانان تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان لە بڵاو کردەوە.