کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی رۆژهەڵات/ لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ٢٩هەزار هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی رووداوەکانی هاتوچۆ

22:28 - 21 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران، ٢٩ هەزار و بیست و پێنج هاووڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە، یان بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ناوەندە فەرمییەکانی ئاماری رێژیمی ئێران، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا یەک هەزار و پێنج سەد و چل و دوو هاووڵاتی لە چوار پارێزگای کوردنشینی ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست داوە و ژمارەی ٢٧ هەزار و چوار سەد و هەشتا و سێ کەسیش بریندار بوون.

10786.jpg


بەپێی ئەم راپۆرتە لە پارێزگای ئورمیە ٥٦٤ هاووڵاتی، کرماشان ٤٦٢ هاووڵاتی، پارێزگای سنە ٣٦١ هاووڵاتی و پارێزگای ئیلام ١٥٥ هاووڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

ئەم ئامارە رێژەیی‌یە و تەنیا ئەو کەسانە هەژمار کراون کە رەوانە نەخۆشخانە، یان ناوەندە پزیشکییەکان کراون و دەشێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زێدەتر بێت.