کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتن و زەوت کردنی ئەسپی کۆڵبەران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ

15:04 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی تەرگەوەڕی ورمێ، بە کوشت چوونی ژمارەیەک ئەسپی کۆڵبەرانی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٣ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیمی ئێران لە چیای \'\'شەهیدان\'\'ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا چەندین سەر لە ئەسپی ئەو کۆڵبەرانە بە کوشت چوون.
سەرەڕای تەقەی هێزەکانی رێژیمی لە ئەسپی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا بە کوشت چوونیان، ژمارەیەک ئەسپی دیکە لەلایەن ئەو هێزانەوە زەوت کران.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەران کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە زەوت کراوە، هەتا ئێستا رادەستی خاوەنەکانیان نەکراونەتەوە.