کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەكی خەڵکی بانە بەهۆی تەقینەوەی مین

22:46 - 25 بانەمەڕ 2714

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
هەواڵدەریی چاوەدێری مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردوە، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٥ی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لاوێکی کوردی خەڵکی بانە له ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بەهۆه تەقینەوەی مین گیانی خۆی لەدەست‌دا.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە جەماڵ عەزیز زادە راگەیەندراوە، کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنوور کردبوو، بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق گیانی لە دەست دا.
هەنووکە زیاتر لە سەدان هکتار لە زەویەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە مین چێنراون و ساڵانە بەدەیان هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە چێنراوانە دەبنە قوربانی و رێژیم بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی مینە چێنراوەکان و پاک کردنەوەی زەوییەکان هیچ هەوڵێک نادات.