کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی وەزیری جەنگی داعش \"عۆمەر چیچانی\" وەدرۆ خرایەوە

22:23 - 20 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، کاربەدەستانی ئامریکایی ڕایانگەیاند کە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئامریکا لە سووریە، عۆمەر چیچانیی وەزیری جەنگی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژرا.

دوای ئەوەیکە عۆمەر چیچانی یەک لە کەساتییە هەرە بەهێزەکانی نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە هاوکات ڕاوێژکاری سەربازیی ئەبووبەکر بەغدادیی ڕێبەری ئەو ڕێکخراوە بووە و دەوڵەتی ئامریکا لە بەرانبەر هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی کوژران یان دەستبەسەرکردنی ئەو گەورە تیرۆریستە، ٥ میلیۆن دۆلاری ئامریکایی دیاری کرد.

عۆمەر چیچانی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە وڵاتی گورجستان کە ئەوکات بەشێک بووە لە یەکەیتی سۆڤیەت، لەدایک بووە.

کاربەدەستانی ئامریکا ڕایانگەیاند کە عۆمەر چیچانی بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئامریکا لە شاری ئەل-شەعدادی سووریە کوژراوە.

وتەبێژی پێنتاگۆن سەرەڕای ئەوەی کە کوشتنی عۆمەر چیچانی بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە قەلەمدا ڕایگەیاند کە، کوشتنی ئەو گەورە تیرۆریستە کاریگەر دەبێت لەسەر ئاستی ڕاکێشانی گەنجانی بیانی و بەتایبەت گەنجانی ناوچەی چچن و قەفقاز بۆ نێو ڕیزەکانی داعش و پێگەی ئەو ڕێکخراوە بۆ پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە مووسڵی عێراق و ڕەقەی سووریە لاواز دەکات.

دوای ئەوەیکە هەواڵی کوژرانی عۆمەر چیچانی بڵاو کرایەوە هەنووکە باس لەوە دەکرێت کە ئەو کەسە نەکوژراوە و بەڵکوو بە توندی بریندار بووە.